ڤیدیۆی گۆڵەکە: بێنفیکا بەسەر دینامۆزەگرێب سەرکەوت و گەیشتە چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگ

0

لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی یۆرۆپالیگ، دینامۆزگرێب دوای ئەوەی لە یاریی چوون بە گۆڵێک سەرکەوت بەسەر بێنفیکا، لە یاریی گەڕانەوەی لە وڵاتی پرتوگاڵ بووە میوانی بێنفیکا، لە یارییەکەش یانە پرتوگالییەکە توانی بە 3گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوێت و خۆی بگەیێنێتە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانەتییەکە.

گۆڵەکانی بێنفیکا لەلایەن جۆناس، فرانسیسکۆ فێرێرا و ئەلێکس گریماڵدۆ تۆمار کران.

وابریاریشە بەیانی هەینی، تیروپشک بۆیانە سەرکەوتوەکان ئەنجامبدرێت و یاریگا سپۆرت راستەوخۆ رووماڵی تیروپشکەکە دەکات.

 

 

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.