مۆرینیۆ باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان بۆ ریال مه‌درید ده‌كات

0

مۆرینیۆ به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان بۆ راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید هه‌ست به‌ دڵته‌گی ناكات، به‌ راشكاوانه‌ قسه‌س خۆی له‌سه‌ر هاتنه‌وه‌ی زێدان كرد، ناوی مۆرینیۆ له‌م دوایانه‌ په‌یوه‌ست كرابوو به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مێرێنگێ، به‌ڵام له‌ كۆتایی دا زێدان گره‌وه‌كه‌ی برده‌وه‌.

راهێنه‌ره‌ پورتوگالییه‌كه‌ بۆ به‌رنامه‌ی چێرنینگویتۆی ئیسپانی گوتی: هه‌ست به‌ بێزاری ناكوم به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان بۆ ریال مه‌درید، هه‌رگیزیش باسی ئه‌مه‌ نه‌كردووه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌م ئه‌م پۆسته‌ وه‌ربگرمه‌وه‌، وه‌ پێموایه‌ هێنانه‌وه‌ی زێدان چاره‌سه‌رێكی گونجاو بوو.

مۆرینیۆ باسی ده‌ستكه‌وته‌مكانی زێدانی كرد بۆ ریالی به‌ده‌ستهێناوه‌، وتیشی: له‌ ئێستادا پرۆژه‌یه‌كی نوێ كاری ئه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بێت توانا و بوونی خۆی بسه‌لمێنێ، كه‌ چه‌ند سه‌ركه‌وتووبووه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.