مێسی ریکۆردێکی خافی هێرناندێزی یەکسان کردەوە

0

دوای ئەوەی بارسێلۆنا توانی بەسەر کردایەتی ڵیۆ مێسی سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر لیۆنی فڕەنسی بەدەست بێنێت، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، مێسی ریکۆردێکی خافی هێرناندێزی هاورێی یەکسان کردەوە.

مێسی لە یاریی دوێنێی یانەکەی بەرامبەر لیۆن دەستێکی باڵی هەبوو و توانی دوو گۆڵ و دوو ئەسیست بکات، بەمەش سەرکەوتنێکی گەورە بۆ یانەکەی بەدەستهێنا، کەئەمە سەرکەوتنی (476)ی مێسی بوو لەگەڵ بارسا و ژمارەی سەرکەوتنەکانی خافی هێرناندێزی یەکسان کردەوە بەهەمان ژمارە.

مێسی پێویستی بە (673)یاریی هەبووە، تاوەکو توانی ئەم رێژە سەرکەوتنە تۆمار بکات، لەکاتێک خافی هێرناندێز بە (767)یاریی توانیەیەتی (476)سەرکەوین لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەست بێنێت، ئەمەش لەکتێک بووە کە مێسی و خافی بۆماوەی (12)وەرز بەیەکەوەی یارییان بۆ باسا کردووە و توانیویەتیان (24)نازناو بەیەکەوە بۆ بارسا بەدەستبێنن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.