داوا ده‌كرێت هه‌ولێر میوانداری چه‌ند یاریی مۆندیالی 2022 بكات

0

لێژنه‌ی وه‌رش و للاوان له‌ په‌رله‌مانی عێراقی له‌ پرێس كۆنفڕانسێكدا داوای له‌ وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق كردووه‌، ئاماده‌ی خۆیان نیشان بده‌ن و داوا له‌ قه‌ته‌ر بكه‌ن، كه‌ چه‌ند یارییه‌كی مۆندیالی 2022 له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت.

ئاره‌زو مه‌حمود ئه‌ندامی لێژنه‌ی وه‌رزش و لاوان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، فیفا به‌ نیازه‌ ژماره‌ی به‌شداربووانی مۆندیالی قه‌ته‌ر بۆ 48 هه‌ڵبژارده‌ به‌رز بكاته‌وه‌، قه‌ته‌ریش رایگه‌یاندووه‌ ناتوانێ سه‌رجه‌م یارییه‌كان له‌خۆ بگرێت بۆ ئه‌مه‌ش داوای له‌ وڵاتی كوێت كردوو چه‌ند یارییه‌ك له‌ خۆ بگرێت، بۆیه‌ لێژنه‌ی باڵای وه‌رزش و لاوانی عێراق داوا ده‌كه‌ن چه‌ند یارییه‌ك له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت، به‌تایبه‌ت له‌ شاره‌كانی كه‌ربه‌لا، هه‌ولێر، به‌سره‌.

له‌ ئێستادا فیفا به‌نیازه‌ ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر بۆ 48 هه‌ڵبژارده‌ زیاد بكات، كه‌ له‌ 2022 له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، قه‌تریش رایگه‌یاندووه‌ توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ ببات، چونكه‌ ئه‌وان ئاماده‌كاریان بۆ 32 هه‌ڵبژارده‌ كردووه‌.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.