ڤالڤێردی: مێسی له‌ هه‌مووان زیاتر تامه‌زرۆی نازناوی چامپیۆنزلیگه‌

0

ئێرنێستۆ ڤالڤێردی دویا سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناخی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ رایگه‌یاند، مێسی له‌ هه‌مووان زیاتر تامه‌زرۆی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگه‌.

ڤالڤێردی دوای ئه‌وه‌ی 5-1 له‌ لیۆنیان برده‌وه‌، له‌باره‌ی یارییه‌كه‌یان گوتی ‘مێسی یارییه‌كی مه‌زنی پێشكه‌شكرد، ئێمه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ تامه‌زرۆین، به‌ڵام مێسی له‌هه‌موومان زیاتر به‌تاسه‌وه‌یه‌ و تامه‌زرۆی چامپیۆنزلیگه‌، ئێمه‌ له‌ رووی هزرییه‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی بیر له‌م نازناوه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و مێسیمان نه‌بووایه‌ دۆخمان خراپ ده‌بوو،’.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌ قۆناخی چاره‌كی كۆتایی حه‌ز ده‌كه‌ن به‌ر كامه‌ یانه‌ بكه‌نه‌و، ڤالڤێردی گوتی ‘سه‌رجه‌م یانه‌كان به‌هێز و ئاڵۆزن، هه‌موویان بۆ ئێمه‌ وه‌كو یه‌كن، له‌ قۆناخی داهاتوو رووبه‌ڕووی هه‌ر یانه‌یه‌ك ببینه‌وه‌ بێگومان ئه‌ركمان زه‌حمه‌ت ده‌بێت’.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.