بایەڕن میونشین بۆ یەکەم جار پەیوەندی بە ئامانجەکەی بارسێلۆنا کرد

0
Showing 1 of 1

ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بایەڕن میونشینی ئەڵمانی بە ڕازی کردنی ئەستێرەیەکی یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی سەرقاڵە و بۆ یەکەمین جاریش پەیوەندی بە یاریزانەکە کردوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت) کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە یانەی بایەڕن لە ڕێگەی نوێنەرانی بۆ یەکەمین جار پەیوەندی بە (دی لیخت)ی بەرگریکاری یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی کردوە کە لە هەمان کاتدا ئامانجێکی گرنگی یانەی بارسێلۆنایە، بۆ ئەوەی لەم هاوینە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە بایەڕن بۆ تەواو کردنی ئەم کارە پێویستە بری 60 ملیۆن یۆرۆ سەرف بکات، هەروەها دەبێت ڕەزامەندی یاریزانەکەش بەدەست بهێنێت.

جێی ئاماژەیە، دی لیخت، لەم وەرزەدا لەگەڵ ئەیاکس ئاستێکی سەرسوڕهێنەری لە یارییەکانی خولی هۆڵەندی و پاڵەوانێتی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پێشکەش کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Showing 1 of 1
Share.

Comments are closed.