میسی یه‌ك شووتی لێنه‌دا به‌ڵام !

0

هه‌وراز كاوه‌

هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه‌ مافی خۆیانە هه‌رچۆنێك بیانه‌وێت ئاهانگی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بگێڕن، چونكه‌ ئه‌م یارییه‌ ده‌ریخست تیپی یانه‌ی بلوگرانه‌ له‌ قه‌یرانی بێ‌ متمانه‌ بوون ڕزگاریان بووه‌ و ده‌توانن به‌سه‌ر سه‌رجه‌م له‌مپه‌ره‌كاندا سه‌ربكه‌ون، هه‌روه‌ها ڤالڤێردی وانه‌یه‌كی باشی به‌ تیپی ڕیاڵدا چیتر ناتوانن له‌ ڕێگای ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌كانییه‌وه‌ یارییه‌كه‌یان لێبدزن. ئه‌م كلاسیكۆیه‌ چاكترین یاریی وه‌رزی له‌ ناوه‌ڕاستی یاریگاوه‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینی، به‌ڵێ‌ تیپی ڕیاڵ له‌ خوله‌كی (1) تا (70) و ئه‌وكاته‌ی سوارێز گۆڵی یه‌كه‌می هێناو ڤاران تیپه‌كه‌ی خسته‌ بۆسه‌ی هه‌ڵه‌ی كوشنده‌وه‌، بۆیه‌ دواتر تیپی مێره‌نگی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانیان ڕاگه‌یاند، هه‌رچی به‌رشه‌یه‌ ئه‌وان له‌ناو ده‌رگای گۆڵه‌كه‌یان له‌ كامپنۆ و بێرنابۆ نمایشی سه‌ركه‌وتنیان ئه‌نجامدا، كاتێك تێرشتیگن تیپه‌كه‌ی له‌ كاره‌ساتی دۆڕانێكی گه‌وره‌ ڕزگار كرد، كه‌ به‌رگری به‌رشه‌لۆنه‌ به‌هۆی خێرایی ڤینیسۆس جۆنیۆر نه‌یانده‌توانی هیچ شتێك بۆ تیپه‌كه‌یان بكه‌ن.

ئه‌ی باشترین ڕێگا چییه‌؟
بێگومان تێرشتیگنه‌ بتوانێت ئه‌وان له‌ ده‌رگه‌ی گۆڵه‌كه‌دات ڕزگار بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیمیدۆ و سێرجی ڕۆبێرتۆ ئه‌مشه‌و نه‌یاتنوانی لاوه‌ به‌ڕازیلییه‌كه‌ ڕابگرن و ئه‌ویش ته‌واوی به‌رگری به‌شه‌ری خستبووه‌ چاڵێكه‌وه‌، به‌ڵام نه‌یتوانی له‌ ده‌رگای گۆڵیچییه‌كه‌ بچێته‌ ژووره‌وه‌. بلوگرانه‌ له‌ یارییه‌كه‌ و جه‌نگی ناوه‌ڕاستی یاریگادا به‌ ته‌واوی شكستی هێنا و هیچ كه‌سێك له‌ گێمی یه‌كه‌م نه‌یتوانی له‌ ناڤاس نزیك بێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاسمیرۆ له‌ پشتی تۆنی كرۆس و مۆدریج و چوونه‌ پێشه‌وه‌ی بنزیما ته‌واوی ڕووبه‌ره‌كه‌ی به‌سه‌ر راكیتیچ و بۆسكێتس داخستبوو ئه‌وه‌ش وایكرد هیچ تۆپێك نه‌گات به‌وانه‌ی پێشه‌وه‌، بۆیه‌ ئاستی میسی گومانی لێناكرێت له‌م یارییه‌دا نه‌بێت كاتێك تۆمارێكی خراپی هه‌بوو، بۆ جاری یه‌كه‌مه‌ نه‌یتوانی هیچ شووتێك به‌ره‌و گۆڵی ناڤاس لێبدات، به‌ڵام به‌ به‌رده‌وامی سوارێز له‌ داشكانی ئاستێتی و ماوه‌یه‌كی قورس به‌ڕێده‌كات، بۆیه‌ تیپه‌كه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مه‌یداندا گۆڕنكاری بكات، كه‌ له‌م كۆتاییه‌دا به‌هۆی باشی ناوه‌ڕاستكارانی ڕیاڵ و بوونی سێرخۆ ڕیگیلۆن پێشكه‌وتنی به‌رچاو له‌ یانه‌ی مه‌درید ده‌بینرێت، كه‌ تا ئه‌مساته‌ ڤالڤێردی ڕاهێنەرێكی نموونه‌ی نه‌بووه‌ بۆ تیپه‌كه‌، چونكه‌ ناتوانێت به‌بێ‌ میسی هیچ شتێك بۆ تیپه‌كه‌ی بكات، یان هه‌ر كاتێك ئه‌و تووشی پێكان و ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ بێت بێگومان هه‌موو ده‌كه‌ونه‌ باری ڕووخانه‌وه‌، بۆیه‌ هێشتا كاتی ئاهه‌نگێڕانی به‌رشه‌یه‌كان له‌سه‌رجه‌م خوله‌كاندا نییه‌.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.