کۆمپانی ریکۆردێکی نوێی تۆمار کرد

0

دوای ئەوەی مانچستەر ستی توانی لە یاریی کۆتایی کاراباو کەپ بە ڵێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتن بەسەر چێلسی بەدەست بێنێت، ڤیسێنت کۆمپانی کاپیتانی یانەکە ریکۆردێکی نوی تۆمار کرد.

کۆمپانی لە سەرەتایی یارییەکە بەشداری نەکرد، بەڵام لە خولەکی ٤٦یایی لە شوێنی  لاپۆرتی هاتە نێو یاریگا و توانی بۆ چوارەمین جار کارابو کەپ لەگەڵ یانەی بەدەست بێنێت، کە پێشتر هیج یاریزانێک ئەمەی نەکردووە.

کۆمپانی دوای ئەوەی پەیوەنی لە ساڵی ٢٠٠٨پەیوەندی بە مان سی کرد، توانی لە ساڵی ٢٠١٢یەکەم نازناو لەگەڵ یانەکەی بەدەست بێنێت، تاوەکا ئێستاش ٢٥٦یاریی لەگەڵ ستی کردووە و ١٧گۆڵێشی تۆمار کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.