زێدان بەوەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی یانەی چێلسی ڕازی دەبێت و دوو مەرج دادەنێت

0

ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، کە زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری پێشووی ڕیال مەدرید بە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی چێلسی لەندەنی ڕازی بووە و بۆ ئەم مەبەستەش دوو مەرجی داناوە.

ڕۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی ئەمڕۆ دووشەممە  لەهەواڵێکی تایبەتدا بڵاویکردوەتەوە کە زێدان ڕەزامەندی خۆی بە یانەی چێلسی داوە بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بلووز وەربگرێت، بۆ ئەمەش زیزۆ دوو مەرجی داناوە یەکەمیان داوای کردوە کە هازارد لە یانەکە بمێنێتەوە، مەرجی دووەمی ڕاهێنەری فەرنسییەکەی 3 چامپیۆنزلیگی لەسەر یەکی لەگەڵ ریال مەدرید بردوەتەوە ئەوەیە کە بری 200 ملیۆن یۆرۆ لە وادەی گواستنەوەی هاوینە لەبەردەستی هەبێت بۆ ئەوەی ڕیزەکانی یانەکەی پێ تۆکمە بکات.

ئاشکرایە کە زێدان دوای دەست لەکارکێشانەوەی لە ریال مەدرید خەریکی بەسەربردنی پشووەکەیەتی لەگەڵ خانەوادەکەی بەڵام بڕیارە لەسەرەتای ئەم وەرزە بە فەرمی بگەڕێتەوە سەر کاری ڕاهێنان و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا پەیوەندییان پێوە کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.