دیل پێرۆ توانج لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەدات

0

لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا، ئالیساندرۆ دیل پێرۆ ئەفسانەی یانەی یۆڤێنتۆس توانج لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یەکەمی یانەکە دەدات.

دیل پێرۆ لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی (کاڵچیۆ میرکاتۆ)ی ئیتالی دەڵێت” کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سەرجەم لێدانە ڕاستەوخۆکانی یانەی یۆڤێنتۆس جێبەجێدەکات، نازانم ئەوە چۆنە پێدەچێت بڕگەیەک لە گرێبەستەکەی هەبێت لەسەر ئەوشتە، لە ڕاستیدا نازانم چۆنە؟ ، یۆڤێنتۆس (میرالیم بیانیچ و پاولۆ دیبالا)شی هەیە پێویستە بوار بەئەوانیش بدرێت و جار جار ئەوانیش لێدانە ڕاستەوخۆکان جێبەجێبکەن.

ئاشکرایە کە دیل پێرۆ یەکێکە لە گۆڵکارو ئەفسانەکانی یانەی خانمە پیرەکە و پێشتریش پشتگیری لە هاتنی ڕۆناڵدۆ بۆ یۆڤێنتۆس کردوە و بەکارێکی گرنگی وەسفکردوە بۆ ئەوەی خولی ئیتالی جارێکی دیکە ئەستێرە گەورەکانی جیهان کۆبکاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.