ئۆتۆمبێلی هاوسەرەکەی ئیکاردی و منداڵەکانی بەردباران دەکرێت

0

لە ڕووداوێکی سەیردا، ئۆتۆمبێلی (واندا نارا) هاوسەر و بریکاری کارەکانی ماورۆ ئیکاردی ئەستیرەی ئینتەرمیلان لە لایەن چەند کەسانێکی نەناسراو بەرد باران دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵەکان واندا نارا کاتێک لەگەڵ منداڵەکانی بە ئۆتۆمبێلەکەی دەگەڕێت لە پڕ لە لایەن چەند کەسانێکی نەناسراو بە بەرد هێرشی دەکرێتە سەر، بەڵام تەنها زیان بەئۆتۆمبێلەکە دەگات و خۆی و منداڵەکانی بە سەلامەتی ڕزگاریان دەبێت، ڕووداوەکەش پێ دەچیت پەیوەندی بە بابەتی ڕۆیشتنی ئیکاردی لە ئینتەر میلان هەبێت، هەروەها ئەم ڕووداوە هەواڵی ڕۆیشتنی ئیکاردی لە ئینتەر بەرەو یۆڤێنتۆس زیاتر لە ڕاستی نزیک دەکاتەوە.

ئاشکرایە کە واندا نارا کە پێشتر هاوسەری ماکسی لۆپێزی هاوڕێی ئیکاردی بوو، جگە لەوەی هاوسەری ئیکاردییە، سەرپەرشتی کارەکانی یاریزانەکەش دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.