ڕاهێنەری ئارجەنتین لەبەر خاتری مێسی گەشتی ئیسپانیا دەکات

0

لیۆنێل سکالۆنی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئارجەنیتن بڕیاری دا گەشتی ئیسپانیا بکات، بۆ ئەوەی ڕێگا خۆش بکات بۆ ئەوەی مێسی بەزووترین کات بۆ یارییەکانی هەڵبژاردەکە بگەرێتەوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بە پشت بەستن بە هەواڵی چەند ڕۆژنامەیەکی ئارجەنیتنی بڵاویکردوەتەوە کە هەنگاوەکەی سکالۆنی بۆ گەشتکردن بۆ ئیسپانیا و قسە کردن لەگەڵ مێسی بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بۆ هەڵبژاردەی تانگۆ یاری بکاتەوە، بۆ ئەوەیە کە بە یەکجاری بابەتی مۆندیالی ڕووسیا دابخەن و لاپەڕەیەکی سپی لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە بکرێتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکەش فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئارجەنتین پلانی بەدەستەوەیە لە ماوەی داهاتوو دوو یاری دۆستانە ئەنجامبدات، یەکەم یاری بەرانبەر ڤەتزوێلا لە ئیسپانیا لە یاریگای (میترۆ پۆلیتانۆ)ی ئاتلەتیکۆ مەدرید بێت، دووەم یاریش لە مانگی ئادار لە (دار ئەلبەیزا) بەرانبەر مەغریب بێت.

بەگوێرەی پسپۆرانی تۆپێ پێ، دەستنیشانکردنی هەردوو یارییە دۆستانەکە لە ئیسپانیا و مەغریب بۆ ئەوەیە کە بەشداری کردنی مێسی لەو دوو یارییە زامنتر بکەن، لەبەر ئەوەی شوێنی هەردوو یارییەکە لەو نزیکە و یانەی بارسێلۆناش ئەو کات بە بیانووی هیلاک کردنی مێسی ڕێگری لە بەشداری کردنی ئەستێرە ئارجەنتینییەکە ناکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.