ڤینیسیۆس بۆیەکەمجار نهێنییەکی کەریم بێنزێما دەدرکێنێت

0

ڤینیسیۆس جۆنیۆر بۆیەکەمجار نهێنییەک لەبارەی کەریم بێنزێما دەدرکێنێت و سووپاسی ئەو هێرشبەرە فڕەنسییە دەکات.

دوای بردنەوەی ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ کە ریال مەدرید 2-1 لە ئەیاکس ئامستەردامی بردەوە، ڤینیسیۆس کە لەو یارییەدا گۆڵێکی بۆ بێنزێما دروست، گوتی ‘لەوەتەی لە یەکەم رۆژەوە هاتوومەتە ریال مەدرید بێنزێما هەمیشە پاڵپشتیم دەکات و زۆر یارمەتیم دەدات، هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی من لە رووی گۆڵکردن و گۆڵدروستکردنەوە بەرەو پێشەوە بچم، هەموو شتێک لەپێناوی من دەکات و کاریگەریی زۆر هەیە لەسەر ئاستم و گەشەکردنم، بۆیە خۆمی بە قەرزار دەزانم و چاکەی بەسەرمەوە هەیە’.

ڤینیسیۆسی 18 ساڵان لەم وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 28 یاریی کردووە، 7 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵیشی دروستکردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.