بە بەڵگە.. مباپێ لە چامپیۆنزلیگ لە مێسی و کریستیانۆ باشترە

0

کیلیان مباپێ لە تەمەنێکی گەنجیدا ئامارەکانی زۆر لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی باشترن و خەریکە لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپاش بەپیشیان دەکەوێتەوە.

مباپێ بەو گۆڵەی لە یاریی نێوان مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمان تۆماریکرد ژمارەی گۆڵەکانی لە چامپیۆنزلیگ گەیاندە 14 گۆڵ، کە ئەو یاریزانە 20 ساڵانە لە 24 یاریی ئەوەندە گۆڵەی کردووە و ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ رۆناڵدۆی دیاردە هاوتاکردەوە.

کاتێک مێسی 20 ساڵان بوو، لە 21 یاری تەنیا 8 گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ کردبوو، کریستیانۆش کاتێک لەم تەمەنە دابوو، لە 21 یاری تەنیا گۆڵێکی لە چامپیۆنزلیگ کردبوو، واتە مباپێ لە تەمەنی 20 ساڵانی نزیکەی دوو ئەوەندەی مێسی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا گۆڵی کردووە، 13 گۆڵیشی لە کریستیانۆ زیاتر کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.