رامۆس دوای یاریی ئەیاکس دانی بە فێڵێکی دانا

0

سێرخیۆ رامۆس دوای کۆتایی هاتنی یاریی بەرامبەر ئەیاکس ئامستەردام دانی بە فێڵێکی دانا و گوتی، ئەگەر بڵێم وانییە درۆ دەکەم.

لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە هۆڵەندا 2-1 لە ئەیاکس ئامستەردامی بردەوە، بەمەش پێیەکی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی و بە رێژەیەکی زۆر تێپەڕاندنی ئەم قۆناخەی مسۆگەرکرد.

سێرخیۆ رماۆس لە خولەکەی 90ی یارییەکە بە ئەنقەست فاوڵێکی کرد بۆ ئەوەی ناوبژیوان کارتێکی زەردی پێبدات، بەمەش بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانی ناتوانێت لە یاریی گەڕانەوە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر ئەیاکس ئامستەردام یاریی بکات.

رامۆس دوای یارییەکە لەبارەی وەرگرتنی کارتە زەردەکەی گوتی ‘بە لەبەرچاوگرتنی ئەنجامی یارییە،ە درۆ دەکەم ئەگەر بڵێم بە ئەنقەست وام نەکرد ناوبژیوان کارتی زەردم پێبدات، من بیرم لەوە کردەوە باڵانسی کارتە زەردەکانم بەتاڵ بکەمەوە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی ئامادە بم’.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.