مانێ گواردیۆلای رەتکردووەتەوە

0

سادیۆ مانێی سەنیگالی و یاریزانی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، دوای چەندین ساڵ نهێنیێکی دەربارەی ژیانی وەرزشی خۆی ئاشکراکرد و دەڵێت گرێبەستی گواردیۆلام رەتکردەوە.

مانێ بۆ رۆژنامەی (بێلد)ی ئەڵمانی قسەی کردووە و گوتویەتی: لە ماوەی ساڵەکانی 2012 بۆ 2014 لە یانەی رید بۆڵ سالزبۆرگی نەمساوی یاریم دەکرد، لە ساڵی 2013 ئەوکاتە کە بایرن میونشن راهێنەرایەتی دەکرا لە لایەن پیپ گواردیۆ، گرێبستێکیان پێش کردم بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بایرن میونشن بکەم، بەڵام گرێبستەکەم رەتکردەوە، ساڵێکیش دوای ئەم گرێبەستە واتا لە ساڵی (2014) پەیوەندیم بە ساوسامتن کرد.

سادیۆ ئەوەشی گوت کە بەرێوبەری کارەکانی پێێ گوتووە کە بایرن میونشن بەسەرکردایەتی گواردیۆلا ئۆفەریان پێشکەش کردووین بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانە باڤارییەکە بکەی، بەڵام ئەوکات بۆمن گونجاو نەبوو بەهۆی پابەندبوونم بەهەندێک کاری تر، بەڵام ساڵێک دوای ئەم گرێبەستە پەیوەندیم بەساوسامتن کرد و دواتریش لیڤەرپوول.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.