نێیمار قسەکانی پزیشکەکەی دەشکێنێت و بڕیارێکی سەیر دەدات

0

نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان کە لەو ساتەدا سەردانی بارسێلۆنای کردوە، ڕێنماییەکانی ئەو پزیشکەی ڕەتکردوە کە چارەسەری پێکانەکەی دەکات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوتەوە، نێیمار کە لەئێستادا لە بارسێلۆنایە بۆ ئەوەی لە لای ڕامۆن کۆجاکت، کە پزیشکێکی ناسراوی شاری بارسێلۆنایە، چارەسەر وەربگرێت تا بە زوترین کات بۆ یاریگاکان بگەڕێتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکە پزیشک بە نێیماری ڕاگەیاندوە کە دەبێت نەشتەرگەری بۆ شانەی پێی بکات، ئینجا دوای 3 مانگی دیکە دەتوانێت یاری بکاتەوە، بەڵام نێیمار قسەکانی پزیشکەکان رەتدەکاتەوە و لەسەر چارەسەر وەرگرتن بە دەرزی پلازما بەردەوامە.

ئاشکرایە کە نێیمار جۆنیۆر کەدوێنێ شە بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری بەرانبەر ستارسبۆرگ تووشی هات، دەبێت بەلانی کەم بۆ ماوەی 10 هەفتە لە یارییەکان دوور دەکەوێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.