فڕانس فووتبۆڵ ناسنامه‌ی باشترین یانه‌ی جیهانی ئاشكرا كرد

0

گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵی فڕه‌نسی به‌ پشت به‌ستن به‌ چه‌ند پێوه‌رێك و لایه‌نێك ناسنمانه‌ی باشترین یانه‌ی جیهانی ئاشكرا كرد، كه‌ هه‌ر خۆشی خاوه‌نی تۆپی زێڕینی ساڵانه‌یه، كه‌ ده‌یبه‌خشێته‌ باشترین یاریزانی جیهان.

فڕانس فووتبۆڵ له‌ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی ریال مه‌دریدی وه‌ك باشترین یانه‌ی جیهان دیاریی كردووه‌، كه‌ پشتی به‌چه‌ند بنه‌مایه‌ك به‌ستووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی مێرێنگی وه‌ك باشترین یانه‌ی جیهان، ئه‌و هۆكارهانه‌شی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ وه‌ك پێوه‌ر به‌كاریان هێناوه‌،

ئه‌و پێوه‌رانه‌ ئه‌مانه‌( زۆرترین ناسناو، ژماره‌ی تۆپه‌ زێڕینه‌كان و نرخی یانه‌كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهان)، جگه‌ له‌وامه‌ش به‌هۆی زۆری هه‌وادارانی یانه‌كه‌، ته‌نانه‌ت له‌ سۆشیال مێدیاش خاوه‌ن شوێنكه‌وتوێكی زۆره‌، كه‌ مێژووی گه‌روه‌ی ئه‌و تیپه‌ ده‌رده‌خات.

ریال مه‌درید 184 خاڵی كۆكردۆته‌وه‌، پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه‌، بارسێلۆنای ركابه‌ر كلاسیكیه‌كه‌ی 177 خاڵی هه‌یه‌، پله‌ی دووه‌می هه‌یه‌، مانچێسته‌ر یونایتد به‌ 151 خاڵ پله‌ی سێیه‌می گرتووه‌، بایرن میونشن 135 خاڵ و لیڤه‌رپوول 120 خالیان هه‌یه‌.

یۆڤێنتۆس پله‌ی شه‌می هه‌یه‌ به‌ 107 خاڵ و پاریس ساجێرمان به‌ 94 خاڵ حه‌وته‌مه‌، چێڵسی هه‌شته‌مه‌ به‌ 91 خاڵ و مانچیسته‌ر سیتی به‌ 7 خاڵ نۆیه‌مه‌ و ئاڕسێناڵ به‌ 88 خاڵ له‌ پله‌ی ده‌یه‌م دێت.

"فرانس فوتبول" تكشف عن هوية أفضل ناد في تاريخ كرة القدم… تعرف إليهالرابط البديل: https://goo.gl/LvSdMq

Gepostet von ‎العربي الجديد‎ am Montag, 11. Februar 2019

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.