ئەلێکسس سانچێز دڵخۆش بووە بە ڕۆیشتنی مۆرینهۆ

0

دوای ئەوەی مۆرینهۆ لە ئەرکی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد دوورخرایەوە، سۆلشایەر ئەرکی راهێنەرایەتی ئەو یانەیەی وەرگرت، یانەکە بوژانەوەی بە خۆی بینیوە و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بە شێوەیەک کارگێری یانەکە بیر لەوە دەکەنەوە ئەرکەکەی لە راهێنەرایەتی کاتی بکەنە هەمیشەیی

سۆلشایەر لەگەڵ دەست بەکار بوونی پشتی بە پول پۆگبا بەستووە کە پێشتر لە لایەن مۆرینهۆ پشتگوێ خرا بوو بە هۆی لەیەک نەگەیشتنەوە لە هەندێک بابەت، پۆگبا گۆڵەکانی گەیاندۆتە 11 گۆڵ لە خولی نایابی ئینگلیزی، لەو 11 گۆڵە 7 گۆڵیان لەگەڵ سۆلشایەری راهێنەری ئێستایی یانەکە بووە

ئەلێکسس سانچێر دەربارەی ئاستی پۆگبا بۆ میرۆر دەڵێت: ” پۆگبا تا ئێستاش یاریزانێکی لاوە، پێویستە زیاتر سیقەی پێ بدرێت ئەو یاریزانێکی زۆر گرنگی یانەکەیە، ئێستا ئاستێکی نایاب پێشەکش دەکات

دەربارەی ئەو پرسیارەی کە میرۆر لە سانچێزی کردووە کە پۆگبا تەواو ئاستی گۆراوە لە دوای رۆیشتنی مۆرینهۆ ، سانچێز گوتی: ” من نامەوێت باسی ئەو بابەت بکەم، چونکە ئەوە پەیوەستە بە ژووری جل گۆرینی یانەکەوە، بێ گومان خەڵک دەزانن ئاستی یانەکە بە شێوەی معجیزە گۆڕاوە، هەرچەندە من باوەرم بەو قسەیە نیە، چونکە تەنیا یەک شت لە خەیاڵمە، کار ، کار ، کار دووبارە کار، ئنجا تۆ سەرکەوتووانە کارەکەت دەکەی

لە چەند زانیاریەکی دزە پێکراوە دەرکەوتووە سانچێز دڵخۆش بووە بە رۆیشتنی مۆرینهۆ لە یانەکە، تەنانەت بە بری 20 هەزار پاوەند گرەوی لەگەڵ رۆخۆی هاوڕێی کردووە لەسەر ئەوەی مۆرینهۆ لە یانەکە دوور دەخرێتەوە

لەو کاتەی مۆرینهۆ یانەکەی جێ هێشتووە، لە 11 یاریی توانیویەتی 10 یاریی لە ژێر سەرپەرشتی سۆلشایەر بباتەوە، بە ئاستێکی بەرز دەربکەوێت، پۆگبا یاریزانی سەرەکی یانەکە بووە لەسەرجەم یاریەکان

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.