یۆڤێنتۆس پێداگیری لەسەر گواستنەوەی میمی دەکات

0

یۆڤێنتۆس پێداگیریی لەسەر گواستنەوەی موهەنەد عەلی دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش قسەیان لەگەڵ سریچکۆ کاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق کردووە.

ماڵپەڕی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی و لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایان کردووە، یۆڤێنتۆس بەنیازە هاوینی داهاتوو ئۆفەرێک بە بڕی سێ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەی شورتە بکات، بۆ ئەوەی یانە عێراقییەکە رازی بکات کە ئۆفەری یەکەمی یۆڤێنتۆس بە بڕی ملیۆنێک یۆرۆ لەلایەن یانەی شورتە رەتکرایەوە.

فابیۆ باراتیشی، بەڕێوەبەری وەرزشی یۆڤێنتۆس لەپێناوی وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەبارەی موهەنەد عەلی پەیوەندییان بە کاتانیچ کردووە کە پێشتر ئەو راهێنەرە سلۆڤینییە لە ئیتاڵیا یاریی بۆ یانەی سامپدۆریا کردووە.

پێشتر یانەی شورتە رایگەیاندبوو تاکو کۆتایی ئەم وەرزە میمی دەمێنێتەوە، بەمەش پێشبینی دەکرێت هاوینی داهاتوو میمی بەفەرمی ببێتە یاریزانی یۆڤی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.