تۆدیبۆ: ئەو یاریزانە منی هێنا بارسێلۆنا

0

دوای ئەوەی بارسێلۆنا توانی سەرکەوتوو بێت لە گواستنەوەی بەرگریکاری لاوی هەڵبژاردەی فڕەنسا و تۆلۆز تۆدیبۆ، ئەم یاریزانە لە نوێترین لێدوانی باس لە کاریگەری یاریزانێکی هاوڕێی دەکات لە یانەکە لەسەر بریاری هاتنی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە

لە لێدوانێکی بۆ پێگەی یانەکە تۆدیبۆ باس لە هاتنی بۆ بارسێلۆنا دەکات و دەڵێت: پیش ئەوەی بریاری کۆتایی بدەم، قسەم لەگەڵ دیمبلی هاوڕێیم دەکرد، دوای هەندێک لە قسە و پرسیار بڕیارمدا روو بکەمە یانە بارسێلۆنا، دیمبلی یارمەتیدەرێکی باشم بوو بۆ ئەم بریارە

لە درێژەی قسەکانی تۆدیبۆ گوتی:ناتوانم چیتر چاوەڕێ بکەم، دەمەوێت زوو دەست بە یاریی کردن بکەم گفتوگۆ لەگەڵ هاوڕێ نوێیەکانم بکەم، کە دەزانم هەموو یاریزانی گەورەن

تۆدیبۆ سەرەتا بە شێوەیەک بۆندی لەگەڵ بارسێلۆنا ئیمزا کرد، کە ئەم وەرزە لەگەڵ یانە فرەنسیەکە بمێنێتەوە، بەڵام دواتر یانە کەتەلۆنیەکە بریاریدا هەر زوو ئەو یاریزانە بگوازێتەوە چاوەڕێی کۆتایی وەزر نەکات، دواتر پێشکەشی دەزگاکانی راگەیاندنی کرد

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.