پیاتیک: دەمەوێت هەموو یاریەک گۆڵ تۆمار بکەم

0

دوای ئەوەی لە گواستنەوەی زستانە لە یانەی جێنەوا رویکردە یانەی میلان، پیاتیک لەگەڵ پەیوەندی کردنی بەم یانەیە تا ئێستا توانیویەتی بەرزترین ئاست پێشەکش بکات، لە چەند یارییەک یانەکەی لە شکست ڕزگار بکات

دوای یاریەکەی میلان بەرامبەر کالیاری تیایدا پیاتیک توانی گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمار بکات لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنوووسان دڵخۆشی خۆی لەگەڵ میلان دەربری گوتی: زۆر هەست بە ئاسوودەی و دڵ خۆشی دەکەم لەگەڵ میلان، دەمەوێت هەموو یاریەک گۆڵ بۆ میلان تۆمار بکەم

پیاتیک لە درێژەی قسەکانی گوتی: جیاوازی زۆرە لە نێوان خولی پۆڵەندی و خولی کالچۆی ئیتاڵی، بێ گومان خولی ئیتاڵی زەحمەترە، بەڵام توانیم لەگەڵ جێنەوە خۆم بگونجێنم، هەموو کات گۆڵم تۆمار دەکرد، ئێستاش لە میلان یاریی دەکەم لە هەمان خول، دەمەوێت پارێزگاری لەو توانایەی خۆم بکەم

پیاتیک لەگەڵ پەیوەندی کردنی بە یانەی میلان توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بکات، بە ئاستێکی بەرز دەر بکەوێت، زۆرێک لە چاودێرانی وەرزشی ئیتاڵیا بە شڤشنکۆی نوێی میلان ناوی دەبەن کە هەمان شێوازی یاریی کردنی ئەوی هەیە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.