ئەگوێرۆ ڕیکۆردێکی تێری هێنری دەشکێنێت

0

دوای تۆمارکردنی هاتریک لە یاری دوێنێ شەو بەرانبەر یانەی چێلسی، سێرخیۆ ئەگوێرۆ، گۆڵکاری مانچێستەرسیتی کۆمەڵێک ڕیکۆردی شکاند، لەوانە ڕیکۆردێکی تێری هێنری بوو، کە زۆرترین هاتریکی لە نێو یەک یاریگا تۆمار کردبوو.

بەگوێرەی میدیا ئینگلیزییەکان ئەگوێرۆ بوو بەیەکەمین یاریزانی لە پرێمەرلیگ کە بتوانێت 9 هاتریک لەیەک یاریگا تۆماربکات کە یاریگای (ئیتحاد)ە، دوای ئەوەی توانی ڕیکۆردی تیری هێنری بشکێنێت کە پێشتر لەگەڵ یانەی ئاڕسناڵ 8 هاتریکی لەسەر یاریگای (ئیماڕات)ی تایبەت بە یانەکە تۆمار کردبوو.

جێی ئاماژەیە ئەگوێرۆ جگە لەو ڕیکۆردە توانی شان بەشانی ئالان شیرەر بەتۆمارکردنی 11 هاتریک ببێتە خاوەنی زۆرترین هاتریک لە پرێمەرلیگ، هەروەها چانسی ئەوەشی هەیە لەم وەرزە ئەم ڕیکۆردەش بشکێنێت و بە تەنها لە پێشەنگ بێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.