یانەی ئەیاکس بەر لە یاری ڕیال مەدرید گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت

0

یانەی ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندی بەر لە یاری قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرابنەر یانەی ریال مەدرید هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت و گورزێکی گەورەی بەرکەوت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (ماڕکا) یانە هۆڵەندییەکە کە دووەمی ڕیزبەندی خولی هۆڵەندیە (دی یۆنگ)ی ئەستیرەی یەکەمی یانەکەی تووشی پێکان هاتوە و ئەگەر یاریکردنی بەرانبەر ریال مەدرید گومانی زۆری لێ دەکرێت، بەمەش بە یارینەکردنی ئەو یاریزانە یانەی ئەیاکس هێزێکی گەورەی لەدەست دەدات، لە کاتێکدا یانەی ڕیال مەدرید بە باشترین ساتەکانی تێپەڕدەبێت.

دی یۆنگ، كە بڕیارە لە هاوینی داهاتوو بە فەرمی پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، لە هیڵی ناوەڕاست یاری دەکات و لەم وەزرەش ئاستێکی نایابی لەگەڵ یانەکەی پێشکەش کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.