یانەی مانچێستەر سیتی داوای لێبوردن لە یانەی چێلسی دەکات

0

دوای ئەوەی یانەی مانچێستەر سیتی گەورەترین شکستی تووشی یانەی چێلسی لەندنی کردو بە 6 گۆڵی بێ وەڵام لە بلووزی بردەوە، بەرپرسانی یانەی مان سیتی بەهۆی هەڵەیەک دوای یارییەکە داوای لێبوردنیان لە یانەی چێلسی کردوە.

بەگوێرەی (سکای نیوز) دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە و ئاهەنگ گێڕانی هەودارانی مانچێستەر سیتی و یاریزانەکان بەم بردنەوە مێژووییە، لە بڵند گۆیەکانی نێو یاریگا بە دەنگی بەرز سروودی “One Step Beyond” واتا هەنگاوێک بۆ پێشەوە لێدرا، ئەو سروودەش پەیوەندی بە یانەی چێلسی هەیە و ئەوان هەمیشە لە یاریگای ستامفۆرد بریدج ئەو سروودە لێدەدەن کاتێک لە یارییەکان سەرکەوتن تۆماردەکەن، بۆیە دوای ماوەیەکی کورت بەپرسانی مانچێستەر سیتی لە هەڵەکە تێ دەگەن گۆرانییەکە دەبڕن، تا یانەی چێلسی وەک سووکایەتی پێ کردنێک هەژماری نەکات، دوای ئەوەی یانەی میوان بە ئەنجامێکی گەورە بەرانبەر سیتی شکستی خوارد.

ئاشکرایە کە یانەی مانچێستەر سیتی دوای بردنەوەی بە ئەنجامی 6-0 لە یانەی چێلسی بە شێوەیەکی کاتی بە جیاوازی گۆڵ پێشەنگی ڕیزبەندی یانەکتانی پرێمەرلیگی لە لیڤەرپوول وەرگرتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.