بە وێنە .. بارسێلۆنا گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی لاو واژۆ دەکات

0

یانەی بارسێلۆنای پێشەنگی یانەکانی ڕیزبەندی لیگای ئیسپانیا ئەستێرەیەکی لاوی بە ڕەگەز مەغریبی بۆ ڕیزەکانی گواستوەتەوە.

ڕۆژنامەی(سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسێلۆنا توانی گرێبەستی (شادی ڕیاز) ئەستێرەی لاوی بەهرەمەندی یانەی (ریال مایۆرکا) بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکۆتا بهێنێت و بۆ ئەوەی لەم هاوینە بە فەرمی پەیوەندی بە قوتابخانەی (لاماسیا)ی تایبەت بە بارسێلۆنا بکات، بەگوێرەی هەواڵەکە شادی لەم هاوینە بۆ بارسێلۆنا B یاریدەکات و خاوەن بەهرەیەکی گەورەیە و تەمەنیشی تەنها 15 ساڵ دەبێت و لە هێلی هێرشبردن یاریدەکات و لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریبی خوار تەمەن 15 ساڵ، ساڵی ڕابردوو توانی پاڵەوانێتی ئەفریقیا بەدەست بهێنێت.

ئاشکرایە کە یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت جارێکی دیکە ئەستێرە لاوە بەهرەمەندەکان لە قوتابخانەی لامسیا کۆبکاتەوە، دوای ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵێک یاریزانی لاوی بۆ یانەکانی دیکەی ئەوروپا کۆچیان کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.