رۆژێكی تایبه‌ت به‌ وه‌رزشی كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كرێت

0

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 10 فێبریایه‌ری 2019، له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش ولاونی هه‌ولێر، له‌ پرێس كۆنفراسێكدا، له‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی نوێدا رۆژی وه‌رزشی كوردستان راگه‌ینرا و پێشنیاركرا رۆژی 4-4 ی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی نیشتیمانی كوردستان ده‌شتنیشان بكرێت و له‌و رۆژه‌دا له‌سه‌رتا سه‌ری كوردستان زۆرترین چاڵاكی وه‌رزشی ئه‌نجام بدرێت.

له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا لاوه‌ خۆبه‌خشه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌، بیرۆكه‌ و شێواز و ئامانج له‌ دیاریی كردنی ئه‌و رۆژه‌یان بۆ ئاماده‌بووان و میدیاكاران خسته‌ڕوو، كه‌ هاوشێوه‌ی وڵاتانی توركیا و فه‌ته‌ر وئیمارات و مالیزیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌م رۆژه‌ش له‌ كوردستان دیاریی بكرێت، كه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی به‌ كه‌لتوور كردنی وه‌رزشه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری.

بڕیاریشه‌ به‌ هه‌مانگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مان ئه‌م رۆژه‌ له‌ رۆژمێری كوردستان جێگه‌ی بكرێته‌وه‌ و حكومه‌ت وه‌ك رۆژێكی فه‌رمی دان به‌ رۆژی وه‌رزشی كوردستان دابنێت، له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌شدا چه‌ندین پاڵه‌وانی وه‌رشی كوردستان ئاماده‌بوون و پاڵپشتی خۆیان بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ راگه‌یاند.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.