ئه‌و 4 هۆكاره‌ی یارمه‌تی ریال مه‌درید ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لالیگا به‌ده‌ستبێنێت

0

ریال مه‌درید به‌ راهێنه‌رایه‌تی سۆلاری جارێكیتر گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر رێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌تایبه‌تیش دوای بردنه‌وه‌ گرینگه‌كه‌ی دوێنی له‌ دێربی مه‌درید، كه‌ له‌ ئاتلێتیكۆی هاوشاری برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی (3-1)، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئاستی مێرێنگێ بكه‌ین به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می لۆبتیخی جیاوازه‌، لێره‌دا رۆژنامه‌ی ئاس ئه‌و 4 خاڵه‌ی دیاریی كردووه‌، كه‌ هاوكاری ریال مه‌درید ده‌كه‌ن تا لالیگا بباته‌وه‌.

یه‌كه‌م: خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ نه‌دان

بارودۆخی ئێستای مێرێنگی زۆرباشه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی 14 خاڵ نێوانبوو، چاویان له‌ یاریگای سان مامێسه‌، ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا له‌ یاریی ئه‌مڕۆ بدۆڕێت، جیاوازییه‌كه‌ بۆ 5 خاڵ كه‌م ده‌بێته‌وه‌، به‌سه‌یر كردنی یارییه‌كانی داهاتووش بارودۆخی یارییه‌كانی ریال ئاسانتره‌.

دووه‌م: لێدانه‌ كاریگه‌ره‌كانی ریال مه‌درید

دوای ئه‌وه‌ی مێرێنگێ له‌ یاریگای خۆیبه‌ ئه‌نجامی (2-0) به‌ ریال سۆسیداد دۆڕا، سۆلاری ده‌ستی به‌ گۆڕانكاری كرد، ئه‌نجامه‌كانیشی پێچه‌وانه‌ بوونه‌وه‌، پێنج بردنه‌وه‌ی به‌دوای یه‌كتر به‌ده‌ستهێنا كه‌ دوو یارییان زۆر گرینگ بوون، له‌وانه‌ بردنه‌وه‌ (2-0) له‌سێڤییا، بردنه‌وه‌ی له‌ ئاتلێتیكۆ مه‌درید(3-1) خۆشی گه‌یاندۆته‌ خانه‌ی دووه‌م.

سێیه‌م: ڤینیسیۆس و  ریگۆلین

هه‌موو تیپك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ پێویستی به‌ ئه‌ستێره‌یه‌، ئه‌وه‌تا ڤینسیۆس هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌ به‌ڵام بشترین ئاست هاوشانی بێنزیما له‌ هێرشبردن نیشان ده‌دات، ریگۆلین له‌ باڵی چه‌پ پیگه‌ی به‌ مارسێلۆ چۆڵ كردووه‌ و به‌رگریه‌كی باش ده‌كات، ئه‌م دوو یاریزانه‌ خالێكی سه‌ره‌كین بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی مێرێنگی.

چواره‌م: دوو یارییه‌ گرینگه‌كه‌ی بارسێلۆنا له‌ یاریگای بیزخوان و بێرنابیۆ

خشته‌ی یارییه‌كان هاوكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی ریال ریمۆنتادا ئه‌نجام بدات، رۆژی 23 فێبرایه‌ر بارسێلۆنا سه‌ردانی یاریگای بیزخوان ده‌كات و یاریی به‌رمبه‌ر سێڤییا ئه‌نجام ده‌دات، وه‌ رۆژی 2- مارس رووده‌كاته‌ بێرنابیۆ بۆ یاریی كردن له‌گه‌ڵ ریال مه‌یدرید له‌ كلاسیكۆی سێیه‌می ئه‌م مانگه‌یدا.

4 أسباب قد تساهم في فوز ريال مدريد بلقب الدوري الإسباني 👑

Gepostet von AS Arabia am Sonntag, 10. Februar 2019

 

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.