ڤینگه‌ر سه‌یرترین گرێبه‌ستی بۆ ئاڕسێناڵ ئه‌نجامداوه‌

0

ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌ جیهانی تۆپی پێدا زۆر رووده‌دات، به‌ڵام هه‌ندێكیان چیرۆكی زۆر سه‌یری له‌ دواوه‌یه‌، سه‌یری گرێبه‌ستی كۆلۆ تۆرێ بكه‌ن كاتێك روو له‌ ئاڕسێناڵ ده‌كات.

ئارسن ڤینگه‌ر ده‌یه‌ویست له‌ راهێنانێك ئاستی كۆلۆ تۆرێ هه‌ڵبسه‌نگێنێ، به‌ڵام تۆرێ لێدانێكی خراپ له‌ تێری هێنری ده‌دات، ئه‌گه‌ڕ له‌ یاریی یاسایدا بوایه‌ ده‌رده‌كرا، ڤینگه‌ر پێی ده‌ڵێت: چی ده‌كه‌یت كۆلێ؟ له‌سه‌رخۆبه‌، به‌ڵام ته‌نها دوای یه‌ك خوله‌ك لێدانێكی به‌هێزتر له‌ دێنیز بێركامپ ده‌دات، جارێكیتر ڤینگه‌ر ئاگاداری ده‌كاته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێ له‌سه‌رخۆبه‌ تۆرێ.

ئه‌وه‌نده‌ نابات ڤینگه‌ر له‌سه‌ر هێل ده‌بێت كۆلۆ تۆرێ یه‌هه‌ڵه‌ لێدانێكی به‌هێز له‌ ڤینگه‌ر ده‌دات و به‌ قوڕسی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی، ده‌یبه‌نه‌ ژووری جلگۆڕین، سه‌یره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاتێك ئازاره‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه‌، یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی ده‌ڵێت: گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆلۆ تۆرێ بكه‌ن، چونكه‌ من زۆر سه‌رسامم به‌ هێز و توانای ئه‌و.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.