کاتی یاریی کلاسیکۆ ئاشکراکرا

0

بەفەرمی وادەی یاریی کلاسیکۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید ئاشکراکرا، کە سەرەتای مانگی ئادار لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام دەدرێت.
خاڤیێر تیباسی سەرۆکی ئەنجوومەنی لالیگا لەبارەی کلاسیکۆوە رایگەیاند، رۆژی 2ی مانگی ئادار/مارس یاری کلاسیکۆ گەڕانەوە لە لالیگا لە یاریگەی سانتیاگۆ بیرنابیۆ ئەنجام دەدرێت، واتە یارییەکە رۆژی شەممە کاتژمێر 10:45ی شەو بە کاتی هەولێر بەڕێوە دەچێت، کە لە یاریی چوون بارسێلۆنا بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ئێستا بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ پێشەنگی لالیگای گرتووە و 10 خاڵیش لە ریال مەدریدی رکابەری لەمێژینەییەوە دوورە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.