جارێکی دیکە var دژایەتی ریال مەدریدی کرد

0

دوای ئەو هەرایەی لەسەر بەکار نەهێنانی تەکنەلۆژیای var لە یاری سۆسیداد دورستبوو، لە یارییەکەی دوێنێ شەویش بەرانبەر ریال بیتیس بە پێی شیکەرەوەکانی as زوڵمی لە ریال مەدرید کردوە بەوەی کە گۆڵەکەی کانالیسی هەژمار کردوە.

لەم بارەیەوە شیکەرەوە تایبەتەکانی as دوای دیاری کردنی شوێنی یاریزانەکان لەکاتی حاڵەتەکە دەریان خستوە کە کارڤەخاڵ بە 10 سم لە دواوەی هیرشبەری ڕیال بیتیس بووە و بڕیارەکەی var هەڵە بووە، بەوەی کە ئۆفسیادی هەژمار نەکردوە و گۆڵەکی نادروستی بۆ بیتیس هەژمار کردوە کە بە هۆیەوە هەردوو یانە یەکسانبوون، بەر لەوەی دواتر سیبایۆس گۆڵی بردنەوە بۆ مەدرید تۆمار بکات.

دوای بڵاوکردنەوەی ئەو ڕوونکردنەوەیە شیکەرەوەکانی as ، دانی کارڤەخال بەرگریکاری ریال وێنەیەکی ڕووداوەکە بلاوکردوەتەوە وەک ئاماژەیەک بۆ هەڵەکەی var و خراپی بەکارهێنانی لە لیگای ئیسپانیا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.