ڤیدیۆ: داڤید دێ خیا بەرامبەر تۆتێنهام چیکرد؟

0

داڤید دێ خیا بەرامبەر تۆتێنهام هۆتسپێرس یەکێک لە باشترین یارییەکانی خۆی ئەنجام دا، کاتێک نەیهێشت تۆڕی گۆڵەکەی بهەژێنرێت و مانچێستەر یونایتد لەسەر دەستی ئەو بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردییەوە.

دێ خیا بەرامبەر تۆتێنهام بەرپەرچی 11 هێرشی یاریزانانی تۆتێنهام هۆتسپێرسی دایەوە و پارێزگاریی لە گۆڵەکەی کرد و بووە هۆی ئەوەی ئەمشەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس باسی دەستە بەهێزەکانی ئەو گۆڵپارێزە ئیسپانییە بێت.

دێ خیا دوای یارییەکە لە تویتەر ئەمشەوی بە شەوێکی نایاب وەسفکردووە، کە چەندان ریکۆردی لەمشەودا تۆمارکرد:

  • بووە یەکەم گۆڵپارێز لە مێژووی پرێمەرلیگ لە یارییەکدا 11 هێرش بگەڕێنێتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڵێکی لێبکرێت.
  • ئەم وەرزە هیچ گۆڵپارێزێک بەقەدەر دێ خیا لە یارییەکەدا بەرپەرچی 11 هێرشی یاریزانانی رکابەرەکانی نەداوەتەوە.
  • دێ خیا خەریکبوو ریکۆردی پێشووی خۆی لە پرێمەرلیگ بشکێنێتەوە، کە وەرزی رابردوو بەرامبەر ئارسێناڵ بە تەنیا بەرپەرچی 14 هێرشی یاریزانانی گەنەرزی دایەوە.
  • لەوەتەی سۆلشایەر بووەتە راهێنەری مان یونایتد، دێ خیا لە کۆی شەش یاریی تەنیا سێ گۆڵی لێکراوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.