جیرارد داوای موهەنەد عەلی دەکات

0

ستیڤن جیرارد داوای موهەنەد عەلی هێرشبەری لاوی هەڵبژاردەی عێراق دەکات.

دوای ئەو ئاستە بەرزەی موهەنەد عەلی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە جامی ئاسیای 2019 لە ئیمارات لە دوو یاریی دەستپێک پێشکەشیکرد و دوو گۆڵی کرد، ئەو هێرشبەرە 18 ساڵانە لەلایەن چەندان یانەوە داواکراوە، یانەی گلاسکۆ رینجەرزی سکۆتلەندی کە لەلایەن ستیڤن جیراردەوە راهێنەرایەتی دەکرێت لەسەرووی هەموویانەوەیە.

موهەنەد عەلی کە بەرامبەر ڤێتنام و یەمەن دوو گۆڵی کرد، لەلایەن یانەکانی غەرافەی قەتەری و شەبابی سعوودییەوە داواکراوە، یانەی گلاسکۆ رینجەرزیش پەیوەندیی بەو یاریزانە عێراقییەوە کردووە، کە موهەنەد عولی لە ریزەکانی یانەی شورتەی عێراقی یاریی دەکات.

موهەنەد عەلی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق 8 گۆڵی لە 14 یاریی کردووە، کە پێنج گۆڵی لە ژێر سەرپەرشتی سریکۆ کاتانیچی راهێنەری سلۆڤینی بووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.