پۆگبا هۆكاری ئاست به‌زری دوای رۆیشتنی مۆرینهۆ ئاشكرا ده‌كات

0

پۆل پۆگبا هۆكاری ئاست به‌رزی خۆی دوایی رۆیشتنی مۆرینهۆ ئاشكرا ركرد، كه‌ له‌ ئیستادا له‌ ژێر سه‌رپه‌رستی سۆلشایه‌ر باشترین ئاست پیشكه‌ش ده‌كات، پێوایه‌ له‌نێو یاریگا به‌ ئازادی یاریی ده‌كات.

پۆگبا له‌ دوای یاریه‌كه‌ی تۆتێنهام به‌ گۆڵێكی بێ وه‌ڵام یارییه‌كه‌یان برده‌وه‌ وتی: من ئیستا زۆر به‌ ئازادانه‌ یاریی ده‌كه‌ م و زیاتر رۆڵی هێرشبردن ده‌گێڕم به‌ پێچه‌وانه‌ی مۆرینهۆ هه‌وڵی ده‌دا به‌رگری بكه‌م، به‌ڵام من ئیستا شوێنی خۆم دۆزیوه‌ته‌وه‌، بۆگبا وتیشی راهێنه‌ر پێم ده‌ڵێت: زیاتر له‌ بۆكسی تیپی به‌رامبه‌ر نزیكبه‌وه‌ و گۆڵ تۆمار بكه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی لامبارد ئه‌نجانجامی ده‌دا.

له‌وه‌ته‌ی مۆرینهۆ رۆیشتووه‌ و سۆلشایه‌ر هاتۆته‌ شوێنی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ 6 یاریی بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه‌، 17 گۆلیان كردوو  ته‌نها 3 گۆلیان لێكراوه‌، له‌ خانه‌ی 6 دێن به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 41 خاڵ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.