داوایەک لە پۆلیسی ئەمریکاوە بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ

0

رۆژ بە رۆژ کەیسی تۆمەتباربوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە دەستدريژیکردنە سەر کاترین مایۆرگای خانمی ئەمریکی ئاڵۆزتر دەبێت و زیاتر تەشەنە دەکات، لە نوێترین هەنگاودا پۆلیسی داوای DNAی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات.

پۆلیسی لاس ڤێگاس بەفەرمی نووسراوێکی بۆ پۆلیسی ئیتاڵیا کردووە و داوای DNAی کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی کردووە، بۆ ئەوەی پشکنینی بکەن و زیاتر لە کەیسی تۆمەتباربوونی دۆن بە دەستدريژی کردنە سەر کاترین مایۆرگا بکەن، کە ئەو خانمە مۆدێلیستە ئەمریکییە کریستیانۆی بەوە تۆمەتبارکردووە، ساڵی 2009 هێرشبەرەکەی یۆڤی دەستردێژی کردووەتە سەر.

پارێزەری کریستیانۆ ئاشکرایکردووە، ئەوان چاوەڕێی ئەم هەنگاوەیان دەکرد، کە پێشتر رۆناڵدۆ لە بەیاننامەیەکیدا ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە و ئاشکرایکرد، ئەو قسانەی کاترین مایۆرگا دەیکەن، هەمووی دوورن لە راستییەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.