یوێفا بەفەرمی باشترین پێکهاتەی 2018ی ئەوروپای ئاشکراکرد

0

یوێفا بەفەرمی باشترین پێکهاتەی سالی 2018ی ئەوروپای ئاشکراکرد، کە لەلایەن سەردانیکارانی ماڵپەڕی فەرمی یوێفاوە هەڵبژێردراون

لە پێکهاتەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا کە لەلایەن ئەو کەسانەوە دەستنیشانکراوە کە سەردانی ماڵپەڕی یوێفا دەکەن، چوار یاریزانی ریال مەدریدی تێدایە و لە بارسێلۆنا و چێڵسیش دوو یاریزانی تێدایە.

گۆڵپارێز: مارک ئاندرێ تێرشتیگن (بارسێلۆنا)

هێلی بەرگری: مارسیلۆ (ریال مەدرید)، رافایل ڤاران (ریال مەدرید)، ڤیرجیل ڤان دایک (لیڤەرپوول)، سێرخیۆ رامۆس (ریال مەدرید)

هێلی ناوەڕاست: نگۆلۆ کانتی (چێڵسی)، لۆکا مۆدریچ (ریال مەدرید)، ئێدین هازارد (چێڵسی)

هێلی هێرشبەر: کیلیان مباپێ (پاریس سانجێرمان)، لیۆنێل مێسی (بارسێلۆنا)، کریستیانۆ رۆناڵدۆ (یۆڤێنتۆس)

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.