فەرمی: خۆزێ مۆرینهۆ دەبێتە شرۆڤەکاری تۆپی پێ

0

خۆزیە مۆرینهۆی پرتوگاڵی و راهێنەری پێشوتری زۆرێک لەیانە گەورەکانی ئەوروپا، بە فەرمی و بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆی بووە شرۆڤەکاری تۆپی پێ و لەگەڵ گروپی میدیایی بین سپۆرت کاری شرۆڤەی یارییەکان دەکات.

ماڵپەری (بین سپۆت) بەفەرمی بلاوی کردەوە کە مۆرینهۆ، گرێبەستێکی لەگەڵ گروپی میدیایی بین سپۆرت ئیمزا کردووە و لەگەڵ ئەو کەناڵە شرۆڤەی یارییەکانی جامی ئاسیا و پرێمەرلیگی ئینگلیزی دەکات.

چاوەروان دەکرێت یەکەم دەرکەوتنی سپێشەڵ وەن وەک شرۆڤرکاری تۆپی پێ لە 17 یەنار ئەم مانگە  لە یاریی نێوان هەڵبژاردەی سعودیا و قەتەر لە جامی ئاسیا و لە 19 هەمان مانگ، شرۆڤەی یاریی ئارسێناڵ و چێڵسی بکات لە پرێمەرلیگی ئینگلیزی.

مۆرینهۆ، ماوەیەک لە مەوپێش دەستی لە ئەرکی راهێنەرایەتی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەردا بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی و دەنگۆیەکی زۆت هەبوو، کە مۆرینهۆ ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدرید یان ئینتەر میلان وەربگرێت، بەلام لەگەڵ ئەم گرێبەستەی چاوەروان نەکراوەیە مۆرینهۆ هەموو دەنگۆیەکانی بە درۆ خستەوە.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.