پۆلیسی ئه‌مریكا پشكنین بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات

0

به‌ پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆڕنالی ئه‌مریكی، رایگه‌یاندووه‌، كه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ لایه‌ن پۆلیسی لاس فیگاسه‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌رگرنی نمونه‌یترشی ناوه‌كی ، سه‌باره‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سكڵای ده‌سدرێژی كردنه‌ سه‌ر كاسرین مایۆرگا.

به‌ پێی هه‌واڵه‌كه‌ رۆناڵدۆ رازیبووه‌، له‌گه‌ڵ پۆلیسی لاس فیگاس هاوكاربێت، ئه‌م سكاڵایه‌ له‌ لایه‌ن كاسرین مایۆرگا تۆمار كراوه‌، ئه‌و ده‌ڵێت: ساڵی 2009، رۆناڵدۆ ده‌ستدرێژی كردۆته‌ سه‌ری به‌ڵام به‌هۆی پاره‌ ئه‌و كات بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌.

مایۆرگا وتیشی: ئه‌و كات كات بڕی 375  هه‌زار دۆڵارم وه‌رگرتووه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی بێده‌نگبم و كاره‌كا ئاشكرا نه‌كه‌م پۆلیسی لاس فیگاس به‌رده‌وامه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی، بۆ گه‌یشتن به‌ راستی و درووستی بابه‌ته‌كه‌، چونكه‌ به‌رده‌وام رۆناڵدۆ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئه‌م كاره‌ی كردبیت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.