کێشەی کریستیانۆ و هاورێ کچەکانی تەواو نابێت و ئێستاش کچێکی تر هاتووەتە نێو بابەتەکە

0

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگاڵی و یاریزانی یانەی یۆڤێتۆسی ئیتاڵی، لەماوەی رابردوو چەندین تۆمەتی خراوەتە پاڵ دەربارەی کچە هاورێکانی و دوا تۆمەت کە روو بەرووی کریستیانۆ کرابێتەوە، کاسرینا ماریۆرکا بوو کە بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی ئەو یاریزانەی تۆمەتبار کردبوو.

ئێستا کچێکی تر بەناوی جاسمین لینارد، کە کاری فاشن دەکات و پێش 10ساڵ خۆشەویستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە، لە کاتی بەشداری کردنی لە پرۆگرامی (برای گەورە) گوتوویەتی کە هەندێک نهێنی ئەو یاریزانەی لایە کە کەس نازانێت و لە ئەکاونت خۆی لە تویتەر، تویتێکی کردووە و وتوویەتی کە کریستیانۆ نەخۆشی نەفسی هەیە.

رۆژنامەی (زە سەن) بریتانی بلاوی کردووتەو کە جاسمین پەیوەندی بە کاسرینا مایۆرکا کردوە و پشتیوانی خۆی بۆ دەربریووە و گوتوویەتی کە بەیەکەوە لە دژی کریستیانۆ دەوەستن و ئەو چەندین بەڵگەی هەیە کە دەتوانن  دۆن توانبار بکەن، هەر بەگوتەی رۆژنامەکەش بێت ئێستا ئەم خانمانە تیمێکیان پێک هێناوە لەگەڵ پارێزەری کاسرینا و کار لەسەر ئەم دۆسییە دەکەن.

کریستیانۆ ماوەیەک لە مەوبەر لە لایەن کاسریانا سکالایە لەسەر تۆمار کراوە و تاوەکو ئێستاش ئەو دۆسییە یەکلایی نەبووەتوەوە، هەندێک دەنگۆی ئەوەش بلاو ببونەوە کە کریستیانۆ لە بەرامبەر 300هەزار دۆلارکاسرینا بێدەنگ کردووە و بۆ ئەوەی دادگایی نەکرێت.

جاسمین لینارد

 

 

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.