ئەگەر بۆندەکان بەم شێوەیە بونایە ئەوا مێژووی چەند یاریزانێکی تۆپی پێ دەگۆڕا

0

زۆرجار کاتێک بۆ مێژوو دەگەڕێنەوە، لەسەر بۆندی یاریزانەکان دەخوێنیەوە کۆمەڵێک بەند یاخوود روداوی سەرنج ڕاکێش دەبینین، لە نوێترین راپۆرتی ماڵپەری فەرمی گۆڵ لەسەر بۆندی یاریزانان باسی لە بۆندی چەند ئەستێرەیەک و ئەفسانەیەکی تۆپی پێ کردووە پێش ئەوەی ببن بە ئەستێرەی تۆپی پێ، هەنگاوێک نزیک بوون لەوەی تەواوی مێژووی یاریی کردنیان دەگۆڕا

دیڤید بێکهام – بارسێلۆنا

باوەڕ ناکەی کە دێڤید بێکهام کاپتن و ئەستێرەی یەکەمی مانچێستەر یونایتد نزیک بوو لەوە ڕوو لە یانەی بارسێلۆنا بکات، بەڵام ریال مەدرید هاتە نێو بۆندەکە و بە بڕی 35 ملیۆن پاوەند بێکهامی گواستەوە ڕیزەکانی

– ئالان شیرەر – مانچێستەر یونایتد

فێرگسۆن ڕاهێنەری مانچێستەر یونایتد لەو کاتەی ڕاهێنەری یانەکە بوو سێ جار داوای ئالان شیرەری کرد، بەڵام ئەو یاریزانە لە نیو کاسڵ مایەوە ڕەتی کردەوە، ئەگەر ئەوە ڕوویدابا ئەوا دەبووە یەکێک لە ئەفسانەکانی یانەکەی شاری مانچێستەر

– جەزائیری لەخزەر بەلومی – یوڤێنتۆس

ئەگەر سەیری یاریەکانی کیشوەری ئەفریکات کردبێت ئەوا ناوی لەخزەر بەلومی جەزائیریت بیستووە، یەکێک بووە لە باشترین یاریزانەکانی هێلی ناوەڕاستی کیشوەرەی ئەفریکا، بەلومی نزیک بوو لە یۆڤێنتۆس بەڵام ئەو یاریزانە لەو کاتە قاچی شکا ئەو خەونەی کۆتایی پێهات ئەم بۆندە ڕووی نەدا

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ – ئارسێناڵ

بۆ ئەمە دەبێت هاندەرانی ئارسێناڵ زۆر لەسەر خۆ بن لە بەرامبەر ئەو کارەی ئارسن فینگەر کردوویەتی، چونکە یاریزان ئیبراهیمۆڤیچ نزیک بوو ڕوو لە یانە لەندەنیەکە بکات بەڵام بە هۆی ئەوەی ئارسن فینگەر ڕەتی کردەوە بۆندەکە ئیمزا نەکرا، هەموومان ئاستی ئەو یاریزانەمان بینی لەگەڵ یانە گەورەکانی ئەوروپا

– مارادۆنا – شیڤڵد یونایتد

شیڤڵد یونایتدی ئینگلیزی نزیک بوو لەوەی لە تەمەنی 17 ساڵی مارادۆنا بگواێتەوە ڕیزەکانی، بەڵام بە هۆی بڕی پارەی بۆندەکە، ئەم بۆندە ئیمزا نەکرا، لە ئێستادا مارادۆنا ڕەمزی یانەی ناپۆلی ئیتالیە بە هۆی ئەوەی چەندین ناسناوی لەگەڵ بەدەست هێناوە

ـ رۆنالدینهۆ ـ مانچێستەر یونایتد

ساڵی 2003 مان یوۆ نزیک بوو لە رازی کردنی رۆناڵدیهۆ تا بیگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام دواتر بەهرەمەند کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشکەشی کارگێری یانەکە کرا و یاریزانە پۆرتوگالیەکە ڕووی لە مانچێستەر یونایتد کرد

ـ زێدان ـ بلاک بێرن

لە ساڵی 1995 هەواڵی پەیوەندی کردنی زێدان بە بلاکبێرن بڵاو کرایەوە، بەڵام سەرۆکی ئەو کاتی بلاک بێرن وەڵامی هەمووانی دایەوە گوتی ئێمە خاوەنی تیم شیروودین بۆچی زێدان بکڕین؟ دوای ئەو ساڵانە دەبێت ئێستا سەرۆکی ئەوکاتی بلاکبێرن چی بە خۆی بڵێت

لارسۆن ـ ئۆساسۆنە

ساڵی 2004 لارسۆنی سویدی دوای ئەوەی ئاستێکی بەرزی لەگەڵ سێلتک پێشەکەش کرد، نزیک بوو روو لە لالیگا بکات بۆ یانەی ئۆساسۆنە یاریی بکات، بەڵام ئەو یانەیە دابەزی بۆ پلە دووەکان و لارسۆن لەگەڵ بارسێلۆنا رێک کەوت توانی لە ساڵی 2006 چامپیۆنزلیگ لەگاڵ ئەو یانەیە بباتەوە


ـ

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.