بایرن میونشن کێشە بۆ بارسێڵۆنا دروست دەکات و خەریکە رابیۆ بڕفێنێت

0

یانەی بایرن میونشی ئەڵمانی، دوای بلاوبوونەی دەنگۆی ئەوەی کە لە کۆتایی ئەم وەرزە بە شێوەیەکی خۆرایی ئەدریان رابیۆی فڕەنسی پەیوەندی بە بارسێڵۆنا دەکات، ئێستا کەوتۆتە جولە و خەریکە ریسەکەی بارسا دەکاتەوە خوری و لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان گفتوگۆ دەکات بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

کەناڵێ سکای سپۆرتی ئەڵمانی بلاوی کردووەتەوە، بە بڕیاری ئۆلی هۆنێس، حەسەن ساڵح حمیدیچی بەرێوبەری وەرزشی باڤاریەکان، کەوتۆتە جولە و خەریکی گفتوگۆیە لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی رابیۆ و بری 10تاوەکو 20ملیۆن یۆرۆی تەرخان کردووە بۆ گرێبەستی لەگەڵ ئەو یاریزانە،بە پێی سەرچاوەکانیش بێت سانجێرمان دەیەوێت لەم گواستنەوەیە رابیۆ گەشتی میونشن بکات نەک ئەوەی لە هاوینی داهاتوو یاریزانەکە بەبێ ماڵئاوایی پاریس جێبهێڵێت.

دوای تێکچونی پەیوەندیەکانی رابیۆ لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان، ئەو یاریزانە بریاری رۆیشتنی لە یانەکە داوە و رەتی کردووەتەوە کە گرێبەستەکەی نوێ بکات، ئەگەر پاریسش لەم گوستنەوەیە ئەو یاریزانە نەفرۆشێت ئەوا لە هاوینی داهاتوو یاریزانە بە شێوەیەکی ئازاد یانەکە جێدەهێڵێت.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.