تەواو، ئارۆن رامسی پەیوەندی بە ریزەکانی یۆڤێنتۆسەوە دەکات

0

ئارۆن رامسی و یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی گەیشتنە رێککەوتن و ئەو ناوەڕاستکارە وێلزییە هەفتەی داهاتوو پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت و هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی پەیوەندیی بە یانە ئیتاڵییەوەک دەکات.

کەناڵی سکای سپۆرتسی بەریتانی ئاسکرایکردووە، ئارۆن رامسی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی پەیوەندی بە ریزەکانی بەو یانە ئیتاڵییەوە بکات.

میدیاکانی ئیتاڵیا و بەریتانیا ئاشکرایانکردووە، رامسی و یۆڤێنتۆس بە تەواوەتی لەسەر سەرجەم وردەکارییەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن و ئەو ناوەڕاستکارە وێلزییە بەهۆی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسێناڵ، هاوینی داهاتوو بێبەرامبەر پەیوەندی بە ریزەکانی بیانکۆنێری دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.