واندا نارا بە لێدوانێک جیهان بە ئیکاردی هاوژینی سەرقاڵ دەکات

0

دوای ئەوەی ئینتەر میلان ماڵئاوای لە قۆناخی گروپەکانی چامپیۆنزلیگ کرد، دەنگۆی نوێ نەکردنەوەی بۆندی ئیکاردی تەوای رۆژنامەکانی ئیتاڵیای دایگر کرد، لە دواین لێدوانی واندا رانای هاوژینەکەی تەواو گومانی رۆیشتنی ئەو یاریزانەی زیاتر کرد

لە هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئیتاڵیا کە لەسەر زاری هاوژینەکەی ئیکاردی بڵاویان کردۆتەوە باس لەوە کراوە کە ئەو یاریزانە بۆندەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان نوێ ناکاتەوە بەڵکو هەوڵ دەدات ڕوو لە یانەیەکی تر بکات، کەناڵی تی وای سی ئەرژەنتینی کە نزیکە لە یاریزانە ئەرژەنتینیەکان لێدوانێکی واندا رانا هاوژین و بەرێوەبەری کارەکانی ئیکاردی بڵاو کردۆتەوە کە باسی لەوە کردووە، لە ئێستادا لەگەڵ دوو یانەی گەورەی ئیسپانیا لە گفتوگۆداین و دڵخۆشین بە گفتوگۆکان، لەگەڵ ئەوانیش دوو یانەی تر لە ئینگڵتەرا و فەڕەنسا بە هەمان شێوە لەسەر هێلن و لە گفتوگۆدان، دی مارزیۆ رۆژنامەنوووسی ئیتاڵیش لە لایەن خۆیەوە بە هەمان شێوە بڵاوی کردۆتەوە، ئیکاردی بۆندێکی ئینتەری ڕەت کردۆتەوە کە پێشەکەشی کراوە

رۆژنامەنوسەکان ئەم لێدوانەی واندایان لێکداوەتەوە کەوا ئەو دوو یانە گەورەیەی ئیسپانیا واتە ریال مەدرید و بارسێلۆنا، بە تایبەتی دوای ئەوەی بارسێلۆنا هەوڵ دەدات شوێنگرەوەی سوارێز بدۆزێتەوە، ریال مەدریدشد دوای ڕۆیشتنی رۆناڵدۆ ریال مەدرید تا ئێستا جێگرەوەی ئەو یاریزانەی نەگواستۆتەوە یانەکەی، بۆیە ئیکاردی بۆ هەردوو یانە گەورەکە چارەسەری کێشەکانە

ئیکاردی تەمەن 25 ساڵان، لە وەرزی 2013 وە یاریی بۆ ئینتەر میلان دەکات لە 175 یاریی 109 گۆڵی تۆمار کردووە، لە ئێستادا ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی و وڵاتەکەی ئەرژەنتینایە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.