ئینیێستا باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ده‌كات

0

برۆژنامه‌ی مۆندۆدیپۆرتیڤۆ ئیسپانی، بڵاوی كردۆته‌وه‌، ئاندریاس ئینیێستا، ئه‌ستێره‌ی پێشووی بارسێلۆنا، كه‌ ئێستا بۆ به‌سه‌ر بردنی پشووه‌كه‌ی له‌ كه‌ته‌لۆنیایه‌،باسی بارودۆخی ئیستا و  خۆ و گونجانی له‌گه‌ڵ كه‌ش و هه‌وای ژاپۆن كرد، وه‌ بۆچوونی خۆشی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار ده‌ربڕی.

ئنیێستا: من وه‌ك خۆم به‌زه‌حمه‌تی ده‌بینم نێیمار  بۆ بارسا بگه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌زارن شتی چاوه‌ڕواننه‌كراومان له‌ تۆپی پێدا بینیوه‌، ره‌نگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌، من به‌رده‌وام وتومه‌ نێیمار یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یاریزانه‌كانی جیهان، پێتان وایه‌ هیچ یانه‌یه‌ك ئاره‌زووی هێنانی نێمار نه‌كات، به‌ڵام من به‌ دووری ده‌بینم بارسا نێیمار بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

ئینیێستا له‌ ئێستادا له‌ شاری بارسێلۆنایه‌، دوای كۆتایی هاتنی پشووه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤیسێل كۆبی ژاپۆنی بۆ ئاماده‌كاری قۆناخی دووه‌می خول ژاپۆن روو له‌ وڵاتی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.