کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبەستێکی خەیاڵی و مێژوویی پێگەیشتووە

0

کریسیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی، دوای ئەوەی لە گواستنەوەی پێشو لە یانەی ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس کرد، توانی ئاستێکی بەرزی لەگەڵ خانمە پیرەکە پێشکەش بکات و ئێستا بە سەردانێکی فەرمی لە ولاتی ئیماراتە و هەر لەو ولاتە خەلاتی گلۆب سوکری وەک باشترین یاریزان وەرگرت.

رۆژنامەی (ئینتێر لینێس)  بلاویکردووەتەوە، کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبەستێکی خەیاڵی لە یانەیەکی ولاتی ئیمارات پێگەیشتووە، لە کاتی بەشداری کردنی لە ئاهەنگی گلۆب سوکر و ئەگەر کریس، پەیوەندی بەو یانە ئیماراتییە بکات سالانە بری 60ملیۆن یۆرۆ وەک موچە وەردەگرێت، جگە لە پاداشتەکان و یانەکە تەواوی رێکەوتنەکانی تر لەگەڵ یۆڤی تەواو دەکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ،دوای ئەوەی لەسەرەتای ئەم وەرزی پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆس کرد ئێستا گۆڵکاری سێریا ئەی ئەو خولەیە و چەندی جار یانەکەی لە شکست رزگارکردووە، هەر ئەمەش وای لە یانەکانی تر کردووە کە چاو لە تواناکانی ببرن و چەندین جار دۆن، گرێبەستی لە یانەکانی چینەوە بۆ هاتووە، بەلام رەتی کردووەتەوە کە روو لەو خولە بکات.

 

 

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.