بەپەلە: ڕیال مەدرید سکاڵا لەسەر ناوبژیوانی یارییەکەی بەرانبەر سۆسیداد تۆمار دەکات

0

بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکەی دوێنێی ڕیال مەدرید بەرانبەر سۆسیداد شەپۆلێکی تووڕەیی گەورەی لە نێو ماڵی ڕیاڵ مەدرید دروستکردوە، لە تازەترین هەواڵیشدا ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرای کردوە کە یانەی شاهانە سکاڵای لەسەر ناوبژیوان تۆمار کردوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) بڵاویکردوەتەوە کە یانەی ریاڵ مەدرید سکالای فەرمی لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکە تۆمار دەکات و داوای لێکۆڵینەوە و زانیاری لەسەر چەند ڕووداوێکی یارییەکە دەکات بە تایبەتی پەناڵتیە هەژمار نەکراوەکەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر و فەرامۆش کردنی var لە ڕووداوێکی هەستیاری لەو جۆرە لە لایەن ناوبژیوانەوە، کە بە ڕای مەدرید ئەو کارە زۆر کارێکی نادادپەروەرانە بووە.

ئاشکرایە کە ڕیاڵ مەدرید بەدۆڕاندن بەرانبەر ڕیاڵ سۆسیداد جیاوازی لەگەڵ بارسێلۆنا پێشەنگی ڕیزبەندی گەیشتە 10 خاڵ، بەمەش هیواکانی مەدرید بۆ ڕکابەری کردن لەسەر لیگا یەکجار لاواز دەبن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.