ریبێری به‌هۆی هانده‌رانه‌وه‌ سزا ده‌درێت

0

به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ فرانك ریبێری به‌و سزایانه‌ رازیبووه‌، كه‌ یانه‌كه‌ به‌سه‌ری داسه‌پاندووه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نامه‌یه‌كی هه‌ره‌شه‌ ئامێزی له‌ هانده‌رانی یانه‌ پاڤارییه‌كه‌ كردبوو.

حه‌سه‌ن سالح حه‌مدزیچ، به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی بایرن میونشن، ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه‌، له‌ رێگای راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ ریبێری دانیشتوون و باسی ئه‌و رووداوایه‌ن كردووه‌، كه‌ بۆته‌ هۆكاری تووڕه‌بوونی هانده‌رانی یانه‌كه‌، سزا سه‌پێندراوه‌كه‌ی سه‌ریشی قبوڵكردوه‌، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو، كه‌ ریبێری له‌گه‌ڵ شێف نوسره‌تی به‌ناو بانگ له‌گه‌ڵ ستێكه‌ زێڕینه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووبوو.

سالح حه‌میدزچ وتیشی: ئێمه‌ له‌ بایرن میونشن چه‌ند رێسا و یاسایه‌كه‌مان هه‌یه‌ پێویسته‌هه‌موومان پێیه‌وه‌ پابه‌ندبین، سزاكه‌ی ریبێریش پێبژاردنه‌ به‌ بڕێكی زۆر پاره‌.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.