ڕیبێری لەسەر ستێکە ئاڵتوونییەکەی شێف نوسرەت هەرایەکی گەورە دەنێتەوە

0

وا دیارە خواردنی پارچە گۆشتێکی ڕەنگ زێڕین لای شەیف نوسرەتی بەناو بانگ کێشەیەکی گەورەی بۆ فڕانک ڕێبێری ئەستێرەی بایەڕن میونشین دروستکردوە و هەرایەکی گەورەشی لێکەوتوەتەوە.

هەرایەکە لەو ساتە سەری هەڵدا، کاتێک ڕیبیری لە پەیجی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەکی لەگەڵ شەیف نوسڕەت بڵاوکردەوە کە تێیدا گۆشتە ئاڵتوونیەکەی کە نرخی 1200 یۆرۆ بوو، بە نمایشێکی جوان بۆ پارچە دەکات و دواتر دەیخوات، ئەم وێنانە بوونە جێی ڕەخنە و توانجی ڕۆژنامە فەرنسییەکان کە هێرشێکی توندیان کردە سەر یاریزانە فەرنسییەکەی بایەڕن میونشین، لەسەر ئەوەش ڕیبیری بێ دەنگ نەوەستاوە و لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سووکایەتییەکی گەورەی بە رۆژنامەنووسە فەرنسییەکان کرد کاتێک دەڵێت “ئێوە تەنها بەردێکن بە ژێری پێڵاوەکانی من نووساون”.

ئەو وەڵامەی ڕێبێری ئاگرەکەی خۆشتر کردووە و داوا کراوە کە بایەڕن لەسەر ئەو سووکایەتی پێ کردنە ڕێبیری سزا بدات، بەڵام لە تازەترین ڕاگەیانراوی یانەی باڤاری (سکای سپۆرتس) لەسەر قسەکەرێکی یانە ئەڵمانییەکە ئاماژەی کردوە کە ئەوەی ڕوویداوە تایبەتە بە ژیانی تایبەتی یاریزانەکە هەر چەندە وەکو یانەی بایەڕن هەرگیز لەگەڵ ئەو جۆرە قسانە نین”.

ئاشکرایە کە ریبیری لەگەڵ شاندی یانەی بایەڕن میونشین لە شاری دوبەی ئیماڕاتی یە، لەوێ لە کامپێکی مەشق و ڕاهێنان بۆ خۆئامادەکاری بۆ یارییە فەرمەییەکانی داهاتووی یانەی بایەڕن سەرقاڵن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.