فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی لەسەر هەڵسوکەوتەکەی گواردیۆلا بڕیاری خۆیدا

0

دوای ئەوەی پیپ گواردیۆلا بە شێوەیەکی ناشرین ناڕەزایی خۆی بەرانبەر ناوبژیوانانی یارییەکەی بەرانبەر لیڤەرپوول دەربڕی، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی بڕیاری خۆی لەم بارەیەوە دەرکرد.

ڕۆژنامەی (صەن) بڵاویکردوەتەوە کە گورادیۆلا دەبێت زۆر بەختەوەر بێت کە ناوبژیوان لە یارییەکە دەرینەکردوە، لەبەر ئەوەی شێوەی ناڕەزایی دەربڕینەکەی زۆر توند و بوو، لە کاتێکدا یانەکەی بە ئەنجامی 2-1 لە پێشەوە بووە، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزیش لەم بارەیەوە بڕیاری داوە گواردیۆلا بە توندی ئاگادار بکاتەوە لەسەر ئەو کارەی ئەنجامی داوە و لەکاتی دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕەفتارانە ئەو ڕووبەڕووی سزای گەورە دەبێتەوە.

ئاشکرایە کە گورادیۆلا بەهۆی هەژمار نەکردنی هەڵەیەک بۆ یاریزانێکی یانەکەی لە یاری لیڤەرپوول جڵەوی خۆی لەدەستدا و لەبەرانبەر زوومی کامێراکان بەرەو ناوبژیوانی چوارەم ڕۆیشت و ڕەخنەی لە ئاستی ناوژیوانان گرت، بۆیە (تایلۆر)ی ناوبژیوانی یارییەکە ناچار بوو بچێتە لای و ئاگاداری بکاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.