یۆڤێنتۆس لە جەنگی بەرامبەر بارسێڵۆنا شکستی هێنا

0

یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی، دوای بلاو بوونەوە هەواڵی ئەوەی کە  بارسێڵۆنا دەیەوێت جان کڵێر تۆدیبۆ، ناسراو بە (ڤارانی نوێ) بگوازێتەوە ریزەکانی، ئەو یانە ئیتاڵییە هەوڵاکانی بە چڕی دەست پێکرد بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، بە جۆرێک دەی ویست کە بەهەرشێوەک بێت ئاراستەی ئەو یاریزانە بەرەو ئیتاڵیا بگۆرێت، نەوەک روو لە ئیسپانیا بکات.

ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئیتاڵیا و بەتایبەت رۆژنامەی (لاگازێتا دیڵۆ سپۆرت) بلاوی کردووەتەوە، کە یانەی یۆڤێنتۆس لە جەنگی بارسێڵۆنا شکستی هێنا دوای ئەوەی دەیویست تۆدیبۆ، بگوازێتەوە ریزەکانی.

لە هەمان کاتدا رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بلاوی کردووتەوە، کە لە چەند کاتژمێری داهاتوو بارسێڵۆنا گواستنەوەی ئەو یاریزانە رادەگەیێنێت و بە فەرمی ئەو یاریزانە روو لە بارسا دەکات.

ڤارانی نوێ، لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی تۆڵۆز کۆتایی دێت و ئەو یاریزانە تەمەن 19ساڵە، رەتی کردووەتوە کە گرێبەستکەی نوێبکاتەوە، بۆیە یانەکەی بە ناچاری لەم گواستنەوەیە دەیفرۆشێت.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.